خزمەتگوزارییەکان
ڕاوێژکاری، دیراسەی جەدوا، گەشەپێدان و ڕاهێنان، هەمووی لە یەک شوێن.
هەندێک کار بە پرسیارێک دەست پێدەکات کە دەبێت وەڵامی بدەینەوە، هەندێکی تر بە کێشەیەک کە دەبێت چارەسەری بکەین، یان بەرنامەیەک کە دەبێت جێبەجێی بکەین. ئەمانە خزمەتگوزارییەکانمانن بۆ هەموویان.
ڕاوێژکاری
گرێبەستی ڕاوێژکاریی بەردەوام بۆ ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت پسپۆڕێکی دەرەکی هەمیشە لە بەردەستیاندا بێت، لە یەک بواردا یان لە چەند بوارێکدا پێکەوە.
ڕاوێژکاریی بەڕێوەبردن
شیکاریی ورد، پلاندانانی ستراتیژی و پێشنیاری کرداری، بۆ ئەوەی بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بیت و گەشەیەکی بەردەوام بکەیت.
سەرچاوە مرۆییەکان
دۆزینەوەی کارمەندی لێهاتوو، بەڕێوەبردنی ئەدا، سیستەمی مووچە و پاداشت، و گەشەپێدانی دامەزراوەیی.
ڕاوێژکاریی یاسایی بۆ کۆمپانیاکان
ڕاوێژ لە یاسا بازرگانییەکان و پابەندبوون بە ڕێنماییەکان، بۆ ئەوەی بڕیارەکانت لە ڕووی یاساییەوە دروست بن.
کارگێڕی
هەڵسەنگاندنی شێوازی کاری ئێستا، پشتگیریی کارگێڕی، و بەهێزکردنی سیستەمە بنەڕەتییەکانی کۆمپانیا.
بازاڕکردن، فرۆشتن و بەهای پێشکەشکراو
جێگەیەکی ڕوونتر لە بازاڕدا، پەیامێک کە کڕیار قەناعەتی پێ بکات، و شێوازێکی فرۆشتن کە بیکاتە فرۆشی ڕاستەقینە.
پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان
ئەگەر کڕیار پێویستی بە هاوبەش، دابینکەر یان دەرفەتێک لە دەرەوەی عێراق بوو، یارمەتیی دەدەین بگاتە لایەنی گونجاو.
دیراسەی جەدوا و شیکاریی بازرگانی
پێش ئەوەی سەرمایەکەت خەرج بکەیت، بزانە پڕۆژەکە چەندی تێ دەچێت، چەند قازانج دەکات، و ئایا هەر لە بنەڕەتەوە دەهێنێت بیکەیت.
دیراسەی جەدوا
وەڵامێکی ڕوون: ئایا کارگە، پڕۆژە یان وەبەرهێنانەکە دەهێنێت بکرێت؟ وەڵامێک لەسەر بنەمای تێچووی ڕاستەقینە و قازانجی واقیعی.
شیکاریی بازرگانی و دارایی
مۆدێلێکی دارایی کە ڕوونی دەکاتەوە پڕۆژەکە چەند خەرجیی دەوێت، و دەبێت چەند داهاتی هەبێت تا قازانج بکات.
گەشەپێدانی کار و بەڕێوەبردن
ڕاوێژکاری زۆر جار بە پێشنیارێک کۆتایی دێت، بەڵام گەشەپێدان ئەوەیە لەگەڵت جێبەجێی بکەین: هەندێک جار بەش بە بەش، هەندێک جار هەموو کۆمپانیاکە، هەندێک جاریش خۆمان بەڕێوەی دەبەین.
گەشەپێدانی بەشەکان
یەک کێشە، یەک بەش یان یەک ڕێکاری تێکچوو وەردەگرین، و سەرلەنوێ ڕێکی دەخەینەوە تا بە باشی کار بکات.
گەشەپێدانی تەواوی کۆمپانیا
کاتێک هەموو کۆمپانیاکە پێویستی بە گەشەپێدان هەیە نەک تەنها بەشێکی، پلانەکە دادەنێین و لە سەرەتاوە تا کۆتایی جێبەجێکردنەکەی بەڕێوە دەبەین.
بەڕێوەبردنی کاری ڕۆژانە
بۆ ژمارەیەکی دیاریکراو لە کڕیارەکان، بۆ ساڵێک یان دوو ساڵ بەڕێوەبردنی کاری ڕۆژانە دەگرینە ئەستۆ، خۆمان باشترکردنەکان جێبەجێ دەکەین، پاشان کۆمپانیاکە بە بەهێزتری دەدەینەوە دەست خاوەنەکەی.
دامەزراندنی پڕۆژەی نوێ
ڕێنمایی و ڕێکخستن بۆ ئەوەی بیرۆکەکەت ببێتە پڕۆژەیەکی کارا، لە پلانەوە تا دەستپێکردن.
پلانی بازرگانی بۆ ئەپ و پڕۆژەی دیجیتاڵی
ئێمە کۆمپانیای پرۆگرامسازی نین. لایەنی بازرگانیی ئەپەکەت دادەڕێژین: پێکهاتە، ڕێڕەوی بەکارهێنەر و حساباتەکان، پاشان دەیدەینە دەست تیمی پرۆگرامسازان بۆ دروستکردنی.
ڕاهێنان و کۆچینگی بەڕێوەبەران
بەرنامەی ڕاهێنان لە ناو دامەزراوەکەتدا، بە پێی تیمەکەت و ئامانجەکانت نەک خولێکی نەگۆڕ. کاتێکیش لە کاری ڕاوێژکاریدا دەردەکەوێت تیمەکە کەموکوڕیی لە لێهاتوویی هەیە، زۆر جار ڕاهێنان هەنگاوی دواترە.
ڕاهێنانی ناوخۆیی
تەنها بۆ تیمەکەی تۆ ئامادە و پێشکەش دەکرێت، لەسەر ئەو بابەتانەی کارەکەت بەڕاستی پێویستی پێیانە.
گەشەپێدانی کار و سەرکردایەتی
ئەو بەرنامانەی بیرکردنەوەی ستراتیژی بەهێز دەکەن و تیمی بەهێزتر و بەرهەمدارتر دروست دەکەن.
کۆچینگی بەڕێوەبەران
دانیشتنی تاکەکەسی و بەدواداچوون بۆ ئەو بەڕێوەبەرانەی بۆ ئامانجی دیاریکراو کار دەکەن.

بەدوای خزمەتگوزارییەکی دیاریکراودا دەگەڕێیت؟
ئەم خزمەتگوزارییانە پەڕەی تایبەتی خۆیان هەیە.
دڵنیا نیت کام خزمەتگوزاری بۆت گونجاوە؟
کێشەکەمان پێ بڵێ نەک ناوی خزمەتگوزارییەکە، ئەوی تری پێکەوە دیاری دەکەین.
داوای ڕاوێژکاری بکە